بڕیاری بڕینی 21%ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هەرێم راده‌گیرێت


وێستگه‌ نیوزـ

وەزیری دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان، نوسراوێکی وەزارەتەکەی سەبارەت بە موچەی مانگی ئازار راگرت کە تایبەتە بە بڕینی 21%ی موچەی فەرمانبەران.
 
سایتی رووداو له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاوات شێخ جه‌ناب، وەزیری دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێم رێنمایی داوەتە وەزارەتەکەی کە کار بەو نوسراوە نەکرێت كه‌ پێشتر ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت كرا بوو بۆ ناردنی لیستی موچه‌ به‌ بڕینی 21%.

ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ وه‌زیری دارایی له‌ رێنماییه‌كه‌یدا راگه‌یاندوه‌ "كار به‌و نوسراوه‌ نه‌كرێت تا کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە چەند رۆژی داهاتوودا دەکرێت."
 
سایته‌كه‌ ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ بڕیارە لەم هەفتەیەدا زیاتر لە 100 ملیار دیناری دیکە لە پارەی نەوت بخرێتە بەردەست وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران. 

پێشتر نووسراوێکی ئاراستەی فەرمانگەکانی حکومەت کردبوو کە لیستی موچەیان بە بڕینی 21% بۆ بنێرن، بەڵام بەپێی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی، وەزیر ئەو نووسراوەی راگرتووە.
 
رۆژی 21ی حوزەیرانی 2020 حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی لەبارەی موچە و دەرماڵەی فەرمانبەران و موچەخۆران دەركرد بەپێی بڕیارەكە بەشێوەیەكی گشتیی زۆربەی فەرمانبەران 21% موچەكانیان کەم دەکرێتەوە.


PM:11:58:09/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 5256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت