دهۆك..لەسه‌ر ده‌ست شكاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل پێنج كه‌س كوژران و برینداربوون
وێستگە نیوز-
لەسەر ده‌ست شكانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و رێگریكردن له یه‌كتر كه لە ناو شه‌قامێكی قه‌زای سێمێل-ی سەربە پارێزگای دھۆک له نێوان دوو ئۆتۆمبیل رویدا، گەنجێک کوژرا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی وێستگه نیوز، روداوەکە ئەمشەو یەکشەممە 9ی ئابی 2020، له‌سه‌ر شه‌قامێكی قه‌زای سێمێل له سنوری پارێزگای دهۆك رویداوە و تیایدا دوو ئۆتۆمبێل ده‌ستیان شكاندوه‌ته‌وه‌سه‌ر یه‌كتر و رێگه‌یان له یه‌ك گرتوه، دواتر له به‌نزینخانه‌یه‌ك سەرنشینی ئۆتۆمبیله‌كان یه‌كتریان بنیوه‌ته‌وه و شەڕ لەنێوانیان دروست بووە.
سەرەتا سه‌رنشینه‌كان بە دەست شەریان كردوه و دواتر چەکیان بەکارھێناوە و به‌وهۆیه‌وه گەنجێک کوژراوە و چواری دیکەش برینداربوون.
ھێزە ئەمنیەکانی قه‌زاكه چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و برینداره‌كانیان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆک كردوه‌و باری تەندروستی هه‌موویان جێگیرە.
PM:11:46:09/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت