گۆرانیبێژ ھەڵوێست محەمەد توشی کۆرۆنا بوو
وێستگەنیوز-
ھونەرمەند و گۆرانیبێژ ھەڵوێست محەمەد رایگەیاند، پشکنینی کردوە و توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابووە، بۆیە داوا لەو کەسانە دەکات کە لەچەند رۆژی رابردودا بەرکەوتنی لەگەڵیاندا هەبووە پشکنین ئەنجام بدەن.
ھەڵوێست محەمەد، گۆرانیبێژی دیاری شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند، "بەداخەوە دەبێت پێتان رابگەیەنم پاش پشکنین پێیان وتم ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنام و سوپاس بۆ خودا تەندروستیم باشە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "تکام لەو ھاوڕێ و ئەزیزانە ھەیە کە لە چەند رۆژەی رابردو بەرکەوتنمان ھەبو، تکایە ئاگاداری خۆتان بن و تێکەڵی خەڵک مەبن تا کارەساتی گەورە رونەدات".
ھەڵوێست موحەمەد لەدایکبوی پارێزگای سلێمانییە و گۆرانییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو گوێگریان ھەبووە، ڤیدیۆ کلیپەکانیشی بینەرێکی فراوانیان ھەبووە، ھەروەھا لە چەند شوێنێکی جیاوازدا ئاھەنگ و کۆنسێرتی ئەنجامداوە.
PM:08:10:09/08/2020
ئهم بابهته 13072
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت