پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوون بۆ گرفتەکانی خوێندکارانی پۆلی 12 دەکات
وێستگەنیوز-
لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لهپهرلهمانى كوردستان رایگەیاند، بڕیاردراوە بەدواداچوون بۆ گرفتەکانی خوێندکارانی پۆلی 12 و بوونی هەڵە لە پرسیارەکانی وەزاری بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش نوسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە کراوە و داواکراوە خوێندکاران قەرەبوو بکرێنەوە.
راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێك ئەمڕۆ یەکشەممە لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لهپهرلهمانى كوردستان بەسەرپەرشتیی عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە کۆبوونەتەوە.
ئەوەش هاتوە، سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆکی لیژنە سوپاسی ئهندامانى لیژنەكهی کرد کە لەماوەی ڕابردووداو بەتایبەت لەکاتی ئەنجامدانی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی پۆلی 12 و تاقیکردنەوەی قۆناغە ناکۆتاکانی 4 بۆ 11ى بنەڕەتی سەردانی ھۆڵەکانی تاقیکردنەوەو پەروەردەی پارێزگاو قەزاکانیان کردووە، دواتر ئەندامانی لیژنە دەرئەنجامی سەردانو بەدواداچوونەکانیان خستەڕوو.
باس لەوەشکراوە، دواتر گفتوگۆ کرا لەسەر ئەو پرسیارانەی لهوانهكانی تاقیكردنهوهكانی پۆلی 12ى ئامادهیی ھەڵەیان تێدابووە یان زیاتر لەوەڵامێک ڕاست بووەو ئاماژە بەوە کرا کەوەزارەتی پەروەردە بڕیاری قەرەبووکردنەوەی داوەو بۆ ئەم مەبەستەش بەنوسراوی فەرمی داوا لەوەزارەتی پەروەردە کراوە کەقەرەبووی قوتابیان بکرێتەوەو زەرەرمەند نەبن.
لیژنەی پەروەردە ئاماژەی بەوەشکردوە، لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا دۆخی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بەگشتی و دیاریکردنی کاتێکی گونجاو بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لەزانکۆو پەیمانگهکانی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆى لەبارهوه كراو بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاردرا ھەماھەنگیی تەواو بکرێت لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێمی کوردستان.
PM:07:39:09/08/2020
ئهم بابهته 1192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت