پەرلەمان بەدواداچوون بۆ كەمی ئۆكسجین لەهەولێر و دهۆك دەكات


وێستگە نیوز-

لیژنەی تەندروستی لەپەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون بۆ نرخی نەخۆشخانە ئەهلییەكان و كەمی ئۆكسجین لەھەولێرو دھۆك دەكات و داوای چارەسەركردنی پرسی كەمی ئۆكسجین دەكات.

بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی تەندروستی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لیژنەی كاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەكاربەر لەپەرلەمانی كوردستان كۆبووە و بڕیاردرا بەدواداچوون بكرێت بۆ نرخی نەخۆشخانە ئەھلییەكان و نرخەكان كەم بكرێنەوەو یەك بخرێن، هەروەها بەدواچوون بۆ پرسیی كەمیی ئۆكسجین لەھەولێرو دھۆك و چۆنیەتیی چارەسەركردنی بكرێت و داواش لەوەزارەتی تەندروستی بكرێت تاقیگەیەكی دیاریكردنی كۆڕۆنا بۆ قەزای زاخۆ دیاری بكرێت.

لیژنەی تەندروستی جەختیكردۆتەوە كە پێویستە ئەنجوومەنی وەزیران لەكاتی خۆیدا مووچە دابەش بكات بەتایبەت مووچەی وەزارەتی تەندروستی، چونكە ھێزكاری تەندروستی شەوڕۆژیان خستۆتەسەر یەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا.


PM:04:53:09/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت