بەغداد داوایەكی دیكەی هەرێم قبوڵ دەكات


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

حكومەتی عێراق رازیبووە نزیكەی 15 ملیار دیناری دیكە بۆ ئەو پارەیە زیاد بكات كە بڕیارە مانگانە بۆ هەرێمی كوردستانی رەوانە بكات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەشاری بەغدادەوە بەوێستگە نیوزی راگەیاند، دوای گفتوگۆی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق بۆ گەیشتە رێككەوتن، هەرێم داوایكردووە لەو 300 ملیار دینارەی كە بڕیارە عێراق مانگانە رەوانەی بكات، بڕێكی دیكەی بۆ زیاد بكات، بۆیە عێراقیش پێدەچێت 15 ملیار دیناری دیكەی بۆ زیاد بكات، بەڵام بەهەمان داواكارییەكانی پێشووی عێراق كە بریتییە لەڕادەستكردنی نیوەی داهاتی گومرگ و دەروازە سنووریەكانی هەرێم بەبەغداد.

دوێنێش وێستگە نیوز بڵاویكردەوە كە بڕیارە رۆژی سێشەممە شاندی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ و رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق سەردانی شاری بەغداد بكەنەوە.


PM:04:02:09/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 11532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو