به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌یه‌ك له سلێمانی سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا
دادگای سلێمانی.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێبه‌جێكردنی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ژمێریاری له هه‌مان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، به‌تۆمه‌تی دیار نه‌مانی سێ ملیار دینار سزای شه‌ش ساڵ به‌ندكرانیان به‌سه‌ردا سه‌پا.
به‌پێی زانییه‌كان ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 9ی ئابی 2020، دادگا کۆتا دانیشتنی لەبارەی کەیسی دیار نەمانی سێ ملیار دینار لە بەڕێوەبەرایەتی، جێبەجێکردنی سلێمانی ئەنجامدا کە سێ ساڵە کەیسەکە لە دادگایە و شەش کەسیش دەستگیر کرابوون کە یەکێکیان بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە بوو.
هاوكات دوای لێکۆڵینەوەکان لەماوەی ئەم سێ ساڵەدا، دادگای سلێمانی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە و بەڕێوەبەری پێشووی ژمێریاری لە هەمان بەڕێوەبەرایەتیی، بە تۆمەتی دیارنەمانی سێ ملیار دینار، سزای شەش ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا و چوار کەسەکەی دیکە هیچ تۆمەتێکیان بەسەردا ساغ نەبووە و ئازادکران.
AM:11:56:09/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 12228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت