بەرهەم ساڵح و فوئاد حسێن پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق تاوتوێ دەکەن


وێستگەنیوز-

سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی عێراق  پەیوەندییە دەرەکییەکانی وڵات و چۆنییەتی بەرزکردنەوە و بەرەوپێشبردنی بۆ ئاستێکی بەرزتر لەگەڵ وڵاتان تاوتوێ دەکەن و جەختیش لە پاراستنی هاوسەنگی پەیوەندییەکانی عێراق لە ئاستی هەرێمی و جیهانی دەکەنەوە.

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2020/8/8 لە کۆشکی بەغداد، د.به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆمار پێشوازیکردوە لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و سەبارەت بە پەیوەندییە دەرەکییەکانی وڵات و چۆنیەتی بەرزکردنەوە و بەرەوپێشبردنی بۆ ئاستێکی بەرزتر لەگەڵ وڵاتان گفتوگۆی لەبارەوەکرا. 

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لەپێویستی بەهێزکردنی پێگەی عێراق لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان کردوەتەوە، تاوەکو عێراق ببێتە بەشێک لە رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ لێکتێگەیشتن و دیالۆگی بونیادنەر بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە نیوان وڵاتانی ناوچەکەدا، ھاوکات دوپاتیشیکردەوە لەگرنگی رۆڵی هاوسەنگ و ئیجابی عێراق لە کاروانی پەیوەندییە دەرەکییەکان، بەجۆرێک ببێتە مایەی بەدیهێنانی ئاشتی و پێشکەوتن لە نێوان گەلان. 

هەر لەو دیدارەدا دواین پێشهاتەکان لەسەر ھەردوو ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و کاریگەریان لەسەر گۆڕەپانی عێراق تاوتوێکراون.


PM:08:28:08/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت