تانكه‌ره نه‌وته‌كانی عیراق به‌ره‌و لوبنان به‌ڕێكه‌وتن
وێستگه نیوزـ
بڕیاره نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی ئابی 2020، كاروانی تانكه‌ره نه‌وته‌كانی عیراق بگاته لوبنان.
گه‌یاندنی نه‌وتی عیراق بۆ لوبنان له‌چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كانی به‌غدایه بۆ به‌یروت له‌پای ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی 4ی ئاب له به‌ندره‌ی پایته‌ختی لوبنان رویدا.
بڕیاره تانكه‌ره‌كان كاتژمێر 12:30 خوله‌كی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بگه‌نه ناوچه‌ی كارگه پیشه‌سازییه‌كانی سه‌ر سنوری لوبنان و تێمێك له باڵیۆزخانه‌ی عیراق و ریمۆن غه‌جه‌ر، وه‌زیری وزه‌ی لوبنانیش ئاماده بن بۆ وه‌رگرتنی بڕه نه‌وته‌كه‌ی عیراق.
رۆژی سێشه‌ممه 4ی ئابی 2020، كۆگایه‌ك له به‌نده‌ری به‌یروت له لوبنان ته‌قییه‌وه كه 2700 تۆن نتراتی ئامۆنیای تێدا بوو، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه زیاترله 130 كه‌س كوژران و زیاتر له پێنج هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.
AM:11:07:08/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت