سه‌ركرده‌یه‌كی حزبوڵای لوبنان و كچه‌كه‌ی له تاران كوژرا
وێستگه نیوزـ
له شه‌قامی پاسدارانی باكوری خۆرهه‌ڵاتی تارانی پایته‌خت و له نزیك ماڵه‌كه‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی عیراق، سه‌ركرده‌یه‌كی حزبوڵای لوبنانی و كچه‌كه‌ی كوژران.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فارس-ی ئێران، هاوڵاتییه‌كی لوبنانی و كچه‌كه‌ی له شه‌قامی پاسدارانی باكوری خۆرهه‌ڵاتی تارانی پایته‌ختی ئێران له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو كوژران، ده‌شڵێت كه چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان ته‌قه‌یان له حه‌بیب داودی، سه‌ركرده‌ی حزبوڵای لوبنان و مریه‌م داودییی كچی كردوه و كوشتویانن
چه‌كداره‌كان كه ماتۆڕسكلێكیان پێبووه پێنج فیشه‌كیان ناوه به حه‌بیب داودی و كچه‌كه‌یه‌وه و چوار له‌و پێنج فیشه‌كه به باوك و كچه‌كه كه‌وتون و ئه‌وه‌ی دیكه به‌ر ئۆتۆمبێلێك كه‌وتوه.
سایته‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ده‌ڵێن: حه‌بیب داودی سه‌ركرده‌یه‌ی حزبوڵای لوبنانه و له نزیك ماڵه‌كه‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی عیراق له تارانی پایته‌ختی ئێران كوژراوه.
AM:10:07:08/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت