واده‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ ئه‌مریكا دیاریكرا


وێستگه‌ نیوزـ

كۆشكی سپی واده‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی بۆ ئه‌مریكا و ئەنجامدانی گەڕی دووەمی گفتۆگۆکانی نێوان بەغدا و واشنتنی دیاری كرد.

كۆشكی سپی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ 20ی ئه‌م مانگه‌دا سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات.
له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ پرسه‌كانی ئاسایش و وزه‌ و ئابوری و ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو گفتوگۆكانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و به‌رپرسانی واشنتندا تاوتوێ ده‌كرێن.

كازمی بۆ گه‌ڕی دووه‌می گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌چێته‌ واشنتن، له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌میشدا كه‌ له‌ دوو مانگی رابردوودا به‌ڕێوه‌چوو گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و پرسانه‌ و پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق كرا.

به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی باسی له‌وه‌ نه‌كردوه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ بڕگه‌كانی گفتوگۆی سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بێت كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا گفتوگۆكان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ رێكخراوه‌.


AM:08:56:08/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت