کەرکوک.. 40 كه‌س له خنكان رزگار دەکرێن
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کەرکوک رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاوی زێی بچوک لەناکاو زیاد دەکات، لە نێوان ناحیه‌ی پردێ و قه‌زای دوبز 40 گه‌نج و مێرمنداڵ ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بەڵام به هه‌وڵی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له خنكان رزگارده‌كرێن.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن باسی لەوەکردوە، ئەمڕۆ ئاوی زێی بچوک لەناکاو زیادیکردوە و لەو کاتەشدا ژمارەیەک گەنج و مێرمنداڵ کە لەئاوەکەدا لە ناوچەیەکی نێوان ناحیه‌ی پردێ و قه‌زای دوبز سەرقاڵی مەلەکردن بون، ژیانیان کەوتوەتە مەترسییەوە.
ئەوەش هاتوە، تیمەکانی فریاکەوتنی بەرگری شارستانی گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و لەرێگەی بەکارهێنانی پلیکانەوە توانیویانە ئه‌و 40 كه‌سه له روباره‌كه رزگاربكه‌ن.
PM:06:50:07/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت