سەیدسادق.. بەشێکی دارستانی (سەراوی سبحان أغا) گڕدەگرێت


وێستگەنیوز-
قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاگر لە بەشێكی دارستانی (سەراوی سبحان أغا)  کەوتوەتەوە و زۆرێک لە دار، دەرخت و بەشێک لە لەوەرگا و پوش و پاوانی ناوچەکە سوتاوە، بەهەوڵی تیمەکانیش ئاگرە کۆنتڕۆڵکراوە.

قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بەسەرپەرشتی (دیاری رەفیق) قایمقامی قەزای سەیدسادق و بەهاوکاری تیمەکانی بنکەی ئاگرکوژێنەوەی سەیدسادق- مەولەوی، هێزەکانی چالاکی مەدەنی، ئاسایش، پۆلیس و هاوڵاتان توانرا ئاگرەکەی ئەمڕۆی قەزای سەیدسادق کۆنترۆڵ بکرێت و بکوژێنرێتەوە.

ئەوەش هاتوە، بەداخەوە ئاگرەکە لە بەشێکی (غاباتی سەراوی سبحان أغا) کەوتوەتەوە و ئەوەش بوەتە هۆکاری سوتانی زۆرێک لە دار و دەرخت و بەشیک لە لەوەرگا و پوش و پاوانی ناوچەکە.


PM:06:22:07/08/2020






ئه‌م بابه‌ته 2524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو