سلێمانی.. بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەک، ئەم گەڕەكە بێ كارەبا دەبێت


وێستگەنیوز-
لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی دانانی پێوەری زیرەك لەسلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەک بۆ ماڵان، سبەینێ شەممە دانیشتوانی گەڕەكی بەختیاری بەرامبەر شاری جوان لەبەیانییەوە تا نیوەڕۆ كارەبایان نابێت.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی دانانی پێوەری زیرەك لە سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ 8ی ئابی 2020 دانیشتوانی گەڕەكی ( بەختیاری- بەرامبەر شاری جوان) ئاگاداری دەكەنەوە،‌ بەتایبەت ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری (249) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت، بۆیە لە کاتژمێر 7ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ كارەبای نیشتمانییان‌ نابێت، ئەوەش لەپێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەباو هاوڵاتیان.

ئەوەش هاتوە، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە کە بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەرە و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە، هەروەها ئاگادارییان دەكەنەوە كە لەپێناو پاراستنی ئامێرەكارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرەكارەباییەكانیان بكوژێننەوەو دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە.


PM:05:47:07/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 3012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت