رونکردنەوەی تەندروستی لەبارەی وەرگرتنی پارە بۆ ناشتنی تەرمی توشبوانی كۆرۆنا


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند، دەنگۆی وەرگرتنی پارە بۆ ناشتنی تەرمی توشبوانی كۆرۆنا لە بنکەکانی تەندروستی سنورە دورە لەراستییەوە و ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ئەو کارە وەرناگیرێت، بەپێچەوانەوە هاوڵاتیان دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە رونکردنەوەیەکدا دەڵێت، لەناو ھاوڵاتیاندا دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەتەوە کە گوایا بۆ ناشتنی تەرمی ھاوڵاتیانی کۆچکردو ئەوانەی توشبوی کۆرۆنان، پارە وەردەگیرێت.

ئەوەش هاتوە، وەکو تەندروستی گەرمیان ئەوەی پەیوەندی بە تیمەکانی ئێمەوە ھەبێت لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار/ قەڵا و مەڵبەندی پزیشکی دادوەریی کەلار، ئەوا ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ئەو کارە وەرناگیرێت و خزمەتەکە بێبەرامبەرە، بەپێچەوانەوە ھاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندییان پێوەبکەن و سکاڵا تۆمار بکەن.

لە رونکردنەوەکەدا باس لەوەشکراوە، ھەرچی مەسەلەی ھەڵکەندنی قەبر و ئامادەکردنیەتی، پەیوەندی بە تیمەکانی قایمقامیەت و شارەوانییەوە ھەیە و "پەیوەندی بە تیمە تەندروستیەکانەوە نیە".


PM:05:31:07/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو