لوبنان لەبارەی رەتکردنەوەی هاوکاری ژمارەیەک وڵات رونکردنەوە دەدات

‌تەقینەوەکەی بەیروت

وێستگەنیوز-

سەرۆک وەزیرانی لوبنان رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە کە باس لەوە دەکەن حکومەتی وڵاتەکەی هاوکاری ژمارەیەکی وڵاتی پەیوەست بە تەقینەوەکەی بەیروت رەتکردوەتەوە، لە هەمانکاتدا پێشوازی و سوپاسی هەموو ئەو دەزگا و وڵاتانەش دەکەن کە هاوکارییان دەکەن.

نوسینگەی راگەیاندنی حەسەن دیاب، سەرۆک وەزیرانی لوبنان بڵاویکردەوە، جارێکی دیکە ژمارەیەک لایەن دەنگۆی بێ بنەما بۆ زیان گەیاندن بە وڵات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکەنەوەوە، لە کاتێکدا دەنگۆی رەتکردنەوەی هاوکارییەکان ناڕاست و هەڵبەستراوە.

ئەوەش هاتوە، ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە بڕینی ئەو هاوکاریانەیە کە وڵاتانی جیهان پێشکەشی لوبنانی دەکەن، هەروەها بەیروت سوپاسی هەموو ئەو وڵات و لایەنانە دەکات هاوکاری دەکەن لەو کارەساتەی روبەروی بووەتەوە.

4ی ئاب تەقینەوەیەکی گەورەی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان رویدا و بەهۆیەوە تائێستا 154 کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە پێنج هەزار کەسیش برینداربون، چەندین وڵات لەنێویاندا عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاریکردنی لوبنان نیشانداوە.

حکومەتی لوبنان داوای هاوکاری لەوڵاتانی دۆست و هاوڕێ کرد یارمەتی وڵاتەکەی بدەن لەو تەقینەوە گەورەیەدا کە زیانی بە 300 هەزار ماڵ گەیاندوە و تەواوی سایلۆ و باڵەخانەکانی بەندەری بەیروتی وێرانکردوە.


PM:05:01:07/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو