رووداوێكی هاتوچۆ لهسهر رێگهی كۆیه ـ ههولێر سێ كهس گیانیان له دهستدا
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگه نیوز ـ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی کۆیە - هەولێر لە دەربەندی گۆمە سپان، كه نیوهڕۆی ئهمڕۆ ههینی 7ی ئابی 2020 روویدا، سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا بووە و جگە لە گیانلەدەستدانی ئەو سێ کەسە، لانیکەم حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، یەکێکی دیکە لەوانەی گیانی لەدەستداوە ناوبژیوانێکە بەناوی ئەحمەد عەزیز و هاوسهر و منداڵەکەشی لەگەڵدابووە.
بە وتەی ئەو پۆلیسانەی هاتوچۆ کە لە شوێنی رووداوەکە بوون، رووداوەکە بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی هاتووچۆ، تیژڕەوی و دەرچوونی هەڵەوە روویداوە.
PM:02:42:07/08/2020
ئهم بابهته 1908
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت