عه‌لی حه‌مه ساڵح: ئه‌و گه‌نده‌ڵی و قاچاخچیه‌تیه‌ی ئێستا هه‌یه له 91 یش نه‌بووه
عه‌لی حه‌مه ساڵح
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، له به‌دواداچوونه‌كانیاندا چه‌ندین گه‌نده‌ڵی و قاچاخچێتییان ئاشكرا كردووه و داواش له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌كات "ئه‌و تاڵانی و قاچاخچی و مافیاگەرییە رابگرن".
عه‌لی حه‌مه ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ده‌ڵێت: "ئەمڕۆ لەگەڵ چەندین جوتیارو حەیواندار، کە ھەموویان تووشی زیانی گەورەبوون، بەدواداچوونمان کرد بۆ ئەم قاچاخی و تاڵانیەی کە ھەیە و ئەوەی ئێستا لە کوردستان دەکرێت لە 1991 یش نەبووە".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، "بە ئاشکرا لە بازاڕدا نووسینگەی قاچاخی دانراوە ھەرچیت بوێت ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەت لێوەردەگرن و بۆت داخڵدەکەن".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئاشكرایده‌كات، "ئەمڕۆ بەڕادێک خەیارو سێ‌و و پیازو قۆخ بە چوار ھەزار دۆلار داخڵدەکەن، ھێڵکە بە 12 ھەزار دۆلار، جگەرە بە نیوەی بەھای گومرگەکەی و ھەرچی دیکەشت ھەبێت بۆت داخڵدەکرێت، ئێستا تەنیا لە قاچاخی جگەرە مانگانە 10 ملیۆن دۆلار دەبرێت".
به‌پێی به دواداچوونه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئێستا لە شەقامی سەھۆڵەکەو بازاڕی دۆلارەکە به ئاشکرا نووسینگەی قاچاخی دانراوە چیت بوێت بە بەرچاوی ھێزە ئەمنیەکانی حکومەتەوە لە باشماخ و پەروێزخانەوە بۆت داخڵدەکرێت.
ده‌شڵێت، "بڕیار بەدەست لە خاڵی سنووری وەلیدو خاپور لەگەڵ رۆژئاوا چی بڕوات و بێت تەنیا کۆمپانیایەکە، لە سحێلاوە دوو سەر حەیوان بە 35 ھەزار داخڵدەکەن. زیانیان بە سەدان مەڕداڕ گەیاندوە".
به‌وته‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، "ئەم قاچاخی و قۆرخکاریە واجھەکەی چەند کەسێکە، بەڵام بە دڵنیایی لوتکەی دەسەڵاتی حزبی و ئەمنی و حکومی لە پشتە ئەگەرنا ناکرێت".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ڵێت، "من لە مانگی 12ی پار ساڵەوە بەو پەڕی وردەکارییەوە چی لەسەرجەم خاڵە سنووریەکان روودەدات، خستمە بەردەست جەنابتان، لەبری ئەوەی چاکبکرێت ئێستا تاڵانی زیادی کردووە و ئەو بێشەرمیەی ئەوڕۆ من لەدزی و قاچاخی بینیم، سەیر بوو. لە بازاڕدا نووسینگە دابنێیت و بڵێیت چیت دەوێ بێ گومرگ و پشکنین بۆت داخڵدەکەین و بە بازگەکانیشدا تێیدەپەڕێنین".
عه‌لی حه‌مه ساڵح رووده‌كاته حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌ڵێت، "فەرموون ئەوە ھێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ھەرێم بەشێکن لەم قاچاخیە، بەیەک بڕیار رێگای لێدەگیرێت، لە ھەر سنوورێک قاچاخی بکرێت، ئەو ھێزەی لەوێیە فەسڵی بکەن، فەرمون من ناوی ھەرچی قاچاخچی و بەردەست و کۆمپانیایە پێتاندەڵێم، رایبگرن".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ده‌پرسێت، "ئایا دەکرێت مووچە خۆرێک ئەمە دۆخی مووچەکەی بێت، بەڵام مانگانە بەرپرسان و دەڵاڵەکانیان لەسەر حسابی خەڵک دەیان ملیۆن دۆلاریان دەستبکەوێت؟".
ده‌شڵێت، "قسەم لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ کردووه و له وه‌ڵامدا وتیه‌تی، ئێمە ھێزمان نیە رێگری لەم مافیاکارییە بگرین، نوسراوم کردوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و زیانی گەورە بەر جوتیاران کەوتووە".
PM:01:02:07/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت