وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێم: له‌ ئێستادا رۆژانه‌ 20 كاتژمێر كاره‌با ده‌ده‌ین

‌دۆخی کارەبای نیشتمانی لە هەرێم

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزیری كارەبای هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ ئێستادا رۆژانه‌ 20 كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی به‌ هاوڵاتیان ده‌درێت و جێی شانازیشە هەرێمی كوردستان لە رووی دابینكردنی كارەباوە پشتیوانی عیراق دەكات.


كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان ده‌ڵێت، حكومەت ترلیۆنێك و 162 ملیار دینار قەرزی لای هاووڵاتییانه‌ و لە 28ی تەمموزەوە توانیویانە رۆژانە 20 كاتژمێر كارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین بكەن.

سەبارەت بە پرسی فرۆشتنی كارەباش بە حكومەتی عیراق، وەزیری كارەبای هه‌رێم رایگەیاند، دەبێت هەموولایەك شانازی بكەن بەوەی هەرێمی كوردستان لە رووی دابینكردنی كارەباوە پشتیوانی دەوڵەتی عیراق بكات كە لە ساڵی 1920ەوە دروست بووە.

 


AM:09:18:07/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت