هێرش كرایه‌ سه‌ر سوپای عیراق و كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

‌ئەو سەربازەی شەوی رابردوو لە هێرشەکەی داعشدا کوژرا

وێستگه‌ نیوز ـ
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو  لە رۆژئاوایی خانەقین، چه‌كدارانی داعش به‌ هاوه‌ن هێرشیان كرده‌ سه‌ر سوپای عیراق و سه‌ربازێك كوژرا.


سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌: دره‌نگانی شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش بە هاوەن هێرشیانکردە سەر بارەگای فەوجی یەکی لیوای مغاویری سوپای عیراق لە گوندی شێرک لە رۆژئاوای قەزای خانەقین.

ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه‌ به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ سه‌ربازێك کوژراوه‌ و چواری دیكه‌ش لە سوپای عیراق بریندار بوون، بەڵام زیانی هێرشبەرەکان نەزانراوە.

لەگەڵ ئاڵۆزبونی‌ دۆخی‌ سیاسی‌ عیراق، دۆخی‌ ئەمنی‌ بەتایبەتی‌ لە ناوچە کێشە لەسەرەکان رووی‌ لە خراپبوون کردووە و چەندین جارە لە چەندین ناوچەی‌ جیاجیا ناو بەناو هێرشدەکرێتە سەر سوپای‌ عیراق و هێزەکانی‌ پێشمەرگە.


AM:08:46:07/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 3228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو