سەرکردەیەکی سیاسی کورد بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

‌جەلیل گادانی

وێستگه‌ نیوز ـ

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تی دیاری كورد جه‌لیل گادانی، له‌ سلێمانی به‌ كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.


حزبی دیموکراتی کوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌: "بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە رادەیگەیەنین کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاک جەلیل گادانی، سیاسەتمەدار، کەسایەتیی دیاری سیاسیی کورد و تێکۆشەری دێرینی حزبی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی سیاسیی کورد، پاش حەوت دەیە تێکۆشانی سیاسی لەپێناو رزگاریی نەتەوەکەیدا، کۆچی دوایی کرد".

هه‌ر له‌و راگه‌یاندراوه‌دا هاتووه‌: "جەلیل گادانی ماوەی هه‌فتەیەک بوو بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو، کە بەداخەوە ئەمڕۆ چووە ریزی کاروانی نەمرانەوە".

 


دەقی راگەیەندراوەکە:
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ڕادەگەیەنین کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ی گەلاوێژ، کاک جەلیل گادانی، سیاسەتمەدار، کەسایەتیی دیاری سیاسیی کورد و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی سیاسیی کورد، پاش حەوت دەیە تێکۆشانی سیاسی لەپێناو ڕزگاریی نەتەوەکەیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک جەلیل گادانی ماوەی حەوتوویەک بوو بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو، کە بەداخەوە ئەمڕۆ چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە.

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو پێوەندییەدا بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان

سکرتاریا

١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی


AM:11:26:06/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 14592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو