ده‌ربه‌ندیخان.. له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا نۆ كه‌س بوونه‌ قوربانی

‌وێنەکە لە پەیجی هاتوچۆی دەربەندیخان وەرگیراوە

وێستگه‌ نیوز ـ
لە رووداوێكی هاتوچۆدا کەله‌ نزیك قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان روویدا، به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ستدا و هه‌شت كه‌سی تر برینداربوون.


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو لە رێگەی سۆڵە لە نزیك گوندی مچەكوێری سەر بە قەزای دەربەندیخان، ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا، بەو هۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و هەشتی دیكەش برینداربون.

راشیگەیاندووه‌: ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوه‌، سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكەبوه‌، سەرجەمیان خەڵكی ناحیەی سێوسێنانن، بریندارەكانیش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراون.

هــ. ر

 


AM:09:43:06/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت