به‌ڤیدیۆ.. داڕمانی باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له ئێران و كه‌وتنه‌وه ئاگر لێی
وێستگه نیوزـ
باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له باشوری تارانی پایته‌ختی ئێران شه‌قی برد و چه‌ند خوله‌كێك دوای چۆڵكردنی له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت بوو.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له ئێران بڵاویانكردوه‌ته‌وه كه دانیشتوانی باڵه‌خانه‌كه هه‌ستیان به‌وه كردوه ته‌لاره‌كه شه‌ق ده‌بات، هه‌ربۆیه په‌یوه‌ندییان به تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانییه‌وه كردووه و ئه‌وانیش ئامۆژگارییان كردون كه باڵه‌خانه‌كه چۆڵ بكه‌ن.
ئاشكراشیانكردوه كه باڵه‌خانه‌كمه له دوو نهۆمی نیشته‌جێبوون پێكدێت كه چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون و كۆگایه‌كی مه‌وادی پلاستیكی و دوكانێكی یاریی منداڵانی تێدایه.
ده‌شڵێن كه چه‌ند خوله‌كێك له‌دوای چۆڵكردنی له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه، باڵه‌خانه‌كه داڕماوه و دواتریش ئاگری لێ به‌رزبوه‌ته‌وه.
PM:10:48:05/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت