به‌ڤیدیۆ.. له شارێكی فه‌له‌ستین ته‌قه روویدا و برای وه‌زیرێك كوژرا
وێستگه نیوزـ
له شاری (ئه‌لبیره)ی لكاو به شاری رامه‌ڵا له فه‌له‌ستین له‌كاتی سوڵحی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا كێشه‌كه سه‌ریهه‌ڵدایه و برای وه‌زیرێكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین كوژرا.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی فه‌له‌ستین بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مشه‌و برای سه‌ركرده‌یه‌كی بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح كه له هه‌مانكاتدا وه‌زیری كاروباری مه‌ده‌نیی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینه، كوژراوه.
به‌پێی میدیاكانی فه‌له‌ستین خه‌لیل ئه‌لشه‌یخ، برای حسێن ئه‌لشه‌یخ، سه‌ركرده‌ی فه‌تح و وه‌زیری كاروباری مه‌ده‌نی له ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین به‌شداریی له سوڵحی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا كردوه، به‌ڵام له‌وكاته‌دا كێشه‌ی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌كه سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه.
به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كێشه‌كه، ته‌قه له‌نێوان هه‌ردوولایه‌نی ناكۆكدا دروستبووه و براكه‌ی وه‌زیر له روداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا كوژراوه.
PM:10:35:05/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت