تۆپخانەکانی تورکیا ده‌ستیان به بۆردومانكردنی سنوری قه‌زای زاخۆ كرده‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا ده‌ستیان به بۆردوماكردنی چیای خامتیر له سنوری قه‌زای زاخۆی سه‌ربه پارێزگای دهۆك كرده‌ه‌وه.
سەرچاوەیەک لە ناحیەی دەرکار بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند:" کاتژمێری 9ی ئەمشەو تۆپخانەکانی سوپای تورکیا دەستیان بە تۆپبارانکردنی چیای خامتیر لە سنوری ناحیەی دەرکاریان کرد كه ده‌كه‌وێته قه‌زای زاخۆی سه‌ربه پارێزگای دهۆك".
وتیشی:" بەپێ زانیاریەکانی تۆبخانەکان سوپای تورکیا لە ناوچەی کیریارەشەوە تۆپبارانی چیای خامتیر دەکەن".
بەوته‌ی سەرچاوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆش دەوروبەری چیای خامتیر ھاوکات نزیک لە ھاوینەھەواری شەرانش لە سنوری ناحیەی دەرکار لەلایەن تۆپخانەکانی سوپای تورکیاوە بە سەختی تۆپباران کراون.
PM:09:43:05/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت