لوبنان.. ئاماری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێ زیادی كرد
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ته‌ندروستیی لوبنان نوێترین ئاماری ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌كه‌ی دوێنێی وڵاته‌كه‌ی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند كه 135 كه‌س له‌و روداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستی لوبنان رایگەیاند ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی تەقینەوەكەوە گیانیانلەدەستداوە بەرزبوەتەوە بۆ 135 كەس لەگەڵ برینداربونی زیاتر لە پێنج هەزار كەسی دیكە، وتیشی کە 80 هاوڵاتی بێسەروشوێنن.
سه‌رله ئێواره‌ی دوێنێ سێشەممە 4ی ئابی 2020 لە بەیروتی پایتەختی لوبنان دوو تەقینەوەی بەهێز روویاندا، بەهۆیانەوە، جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی زۆریی ماددی کەوتەوە، وەزارەتی تەندروستیی لوبنانیش له دوایین ئاماردا ئاشكرایكردوه كه زیاتر لە چوار هەزار کەس برینداربوون و زیاتر لە 100ی دیكه‌ش گیانیان لەدەستداوە.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی لوبنان باسیان له‌وه كردوه كه دوو هه‌زار و 700 تۆن له مادده‌ی "نیتراتی ئامۆنیۆم" له كۆگایه‌كدا ته‌قییوه‌ته‌وه، دەشڵێن کە تەقینەوەکە لەکاتی له‌حیمكردنی ده‌ره‌چه‌یه‌كی بچوك لە شوێنی هەڵگرتنی ئەو تەقەمەنییانە روویداوە و کاری لەحیمکردنەکە بۆ ئەوە بووە لەو دەرەچە بچوکەوە ماددە تەقێنەرەکە دزە نەکات یان دەستی بۆ نەبرێت.
له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه حەسەن دیاب، سەرۆک وەزیرانی لوبنان ئه‌مڕۆ چوارشەممە 5ی ئابی 2020ی کردە رۆژی ماتەمینیی نیشتمانی لەو وڵاتەكه‌یدا و شاری به‌یروتی وه‌ك شارێكی لێقه‌وماو و كاره‌ساتبار هه‌ژمار كرد.
هاوكات میشێل عۆن، سەرۆک کۆماری لوبنان داوای‌کرد کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی باڵای بەرگری بەڕێوەبچێت و رێنماییشی دایە سەرجەم هێزە چەکدارەکان کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی لێکەوتەکانی ئەو تەقینەوە گەورەیە و هێزەکانیان لە گەڕەکە وێرانبووەکان بگەڕێن بۆ تووندوتۆڵکردنی ئاسایش.
سەرۆک كۆماری لوبنان داوای‌کرد فریاگوزاریی بەپەلە پێشکەشی برینداران بکرێت و شوێن بۆ ئەو خێزانانەن دابین بکرێت، کە بەهۆی ئەو تەقینەوانە زیانیان پێگەیشتووه.
PM:09:22:05/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت