160 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لەهەرێم چاكبوونەوە


وێستگە نیوز- 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 404 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران و 160 تووشبووش چاكبوونەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، لە 24 كاتژمێری رابردودا ٤٠٤ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران (٢١٨ هەولێر، ٣٥ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان، ١٠١ دهۆك، ٢١ هەڵەبجە)، هەروەها ١٦٠ تووشبووش چاكبوونەوە (٧٤ هەولێر، ٤٦ گەرمیان، ٢٩ دهۆك، ١١ هەڵەبجە)، لەگەڵ ١١ مردن (٦ هەولێر، ٢ سلێمانی، ٣ گەرمیان).

هەر بەپێی ئامارەكان تائێستا ژمارەی تووشبوان لەكوردستان گەیشتە 15 هەزار و 577 كەس لەگەڵ 9 هەزار و 711 چاكبوونەوە و 597 مردن.


PM:08:35:05/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت