تەندروستی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوکردەوە

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و 477 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و 201 چاکبوونەوە و 69 گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.


ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5ی ئاب، وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند: "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 477 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک 701 حاڵەتیان لە بەغدان".

ئەوەش خراوەتەڕوو: "دوو هەزار و 201 کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە 697 کەسیان لە بەغدان".

ئاماژە بەوەشكراوە: "65 کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە".

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا 137 هەزار و 556 کەس لە عیراقدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و 94 کەس گیانیان لەدەستداوە و 98 هەزار و 442 کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.


PM:05:01:05/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت