لە رۆژاوای کوردستان 20 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگە نیوز ـ رەڤەند گوھەرزی
ھاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی لە باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا راگەیاند، ئەمرۆ 20 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا تۆمارکران و كۆی گشتی بوو بە 50 حاڵەت.


د. جوان مستەفا، ھاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی لە باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا راگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی ئابی 2020، 20 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا تۆمارکران.

وتیشی: "یەکێک لەو حاڵەتانە ئەمڕۆ لە ھەرێمی شەھبا گیانی لەدەستداوە پیاوێکی تەمەن شەست ساڵان بووە".

جوان مستەفا ئاماژەی بەوەشکرد: "16 لەو حاڵەتانە لە ھەرێمی جزیرە و دوو حاڵەتیش لە دێرەزور و دوانیتریش لە ھەرێمی شەھبا تۆمارکراون".

ئەوەشی خستووتەڕوو: "پێشتر حاڵەتێک لە نەخۆشخانەی قامیشلۆ چاکببووتەوە و سەرجەمی گشتی تووشبوانی کۆرۆنا لە باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا بوونەتە 50 حاڵەت".


PM:04:51:05/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو