پارتی بەڵێنێك بەیەكێتی دەدات


وێستگە نیوزـ پشتیوان جەمال

لە دوایین كۆبوونەوەی لوتكەی پارتی و یەكێتیدا، پارتی بەڵێنی بەیەكێتی داوە هەر ناوێك بۆ پۆستە وەزارییەكان پێشكەشی حكومەتی هەرێم بكات، ئەوان لارییان لێی نییە.


سەرچاوەیەكی ئاگادار لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە وێستگە نیوزی راگەیاند: كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی هەردوولا لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رێگەخۆشكەر بووە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی داهاتووی مەكتەبی سیاسی هەردوولا و هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەكە بەڕێوە دەچێت.

سەرچاوەكە روونیكردەوە: لەو كۆبوونەوەیەدا پارتی بەڵێنیان داوە ئەو ناوانەی بۆ پۆستە وەزارییەكان لەلایەن یەكێتییەوە پێیان دەدرێت جێبەجێی بكەن، ئەوانیش چاوەڕێی جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنەن.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە لەكۆبوونەوەی داهاتوو لەگەڵ پارتی تاوتوێی ئەوە دەكەن كە رێككەوتنیان هەیە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم كە بڕیاردراوە زۆرینە و كەمینە لەبەرچاو نەگیرێت و بڕیارەكان بەهەماهەنگی بن و باسی لامەركەزیش دەكەن، چونكە یەكێتی و گۆڕان لەگەڵ پارتی لەسەر ئەو پرسە رێككەوتوون لەكاتی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم كە جێبەجێ بكرێت.


PM:04:08:05/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 12616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت