پێشمه‌رگه‌یه‌ك به ته‌زووی كاره‌با گیانی له ده‌ستدا
سامان سادق مستەفا، پێشمەرگە کۆچکردووەکە
وێستگه نیوز ـ
كارمه‌ندو پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به ته‌زووی كاره‌با گیانی له ده‌ستدا.
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وێڕای هاوخه‌می بۆ خانه‌واده‌كه‌ی رایگه‌یاندووه: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 5ی ئابی2020، هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و کارمەندی دیوانی وەزارەتمان (ن.ع / سامان سادق مستەفا) مان پێگەیشت".
وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "کۆچکردوو، ماوەی چەندین ساڵە لەخۆشەویستی بۆ باخچەکانی وەزارەت و دڵسۆزی لە پێشمەرگایەتیدا خۆنەویستانە لە ئەرکەکەی بەردەوام بوو، ئەمڕۆش لەکاتی کارکردن‌دا، کە چەندین ساڵە باخەوانی وەزارەتە بەهۆی رووداوی کارەباوە گیانی لەدەستدا".
ده‌شڵێت: "لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لەخۆمان و كەسوكارو خانەوادەکەیان دەكەین ئومێدەوارین دواناخۆشی هەموولایەک بێت، رۆحی كۆچكردووش شاد بێت".
PM:03:59:05/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت