هەولێر.. دوو کەس بە ئۆتۆمبێل لە منداڵێکیاندا و دەستگیرکران


وێستگه‌ نیوز ـ
لە هەولێر لە رووداوێکی دەگمەندا، شۆفێرێک لە منداڵێک دەدات و دوای ئەوەی لەبەرچاوی خەڵک هەڵیدەگرێتەوە گوایە دەیباتە نەخۆشخانە، لە لایەکی دیکە فڕێی دەدەن.


پۆلیسی هەولێر، ئەمڕۆ راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی ناوشار/ رۆژهەڵات - بنکەی پۆلیسی باداوە، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ا.ن.خ) و (ع.م.ا) و دانیشتووی گەڕەکی باداوە، بە تۆمەتی لێدان لە منداڵێک بە ئۆتۆمبێل بە ناوی (دواڕۆژ کارزان خەسرەو) تەمەن شەش ساڵ، دەستگیر کرد".

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیس هەروەها ئاشکرا کراوە: "ئەو منداڵە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (ئۆباما) لێی درابوو، دواتر گوایە منداڵەکە دەبەنە نەخۆشخانە، بەڵام لە شوێنێکی نزیک لە رووداوەکە فڕێیان دابوو، تۆمەتباران دانیاننا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە بەپێی ماددە (23ـی هاتووچۆ) بەندکران و رووبەڕووی یاسا کرانەوە".

هــ. ر


PM:03:43:05/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 5352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت