یەكێتی لەبەر چەند هۆكارێك، هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراقی پێباش نییە


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال


یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێی باش نییە لەمانگی حوزەیرانی 2021دا هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت، یەكێك لەهۆكارەكانیش یاسای هەڵبژاردنەكانە.


بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە بە وێستگە نیوز دراون، یەكێتی كاتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقی لەساڵی داهاتوو پێباش نییە ئەوەش لەبەر چەند هۆكارێك، ئەو سەرچاوەیە وتی: "پێش هەموو شتێك یاسای نوێی هەڵبژاردن كێشەیە و ئێمە پێمان باشە بەیاسای پێشتر بێت، چونكە بەپێی یاسای نوێ كە هێشتا لەپەرلەمان پەسەندیش نەكراوە، دەبێت لەقەزاكاندا كاندیدی تایبەت هەبێت، بۆیە رەنگە لەو كاتەشدا كاندیدی لاواز دەربچێت".

سەرچاوەكە روونیكردەوە، ئەوەندەی ئاگادار بن زۆربەی حزبە عەرەبەكانیش پێیان باش نییە هەڵبژاردنی پێشوەختە بكرێت و لەدەستووریشدا هەڵبژاردنی پێشوەخت نییە، بەڵكو دەبێت پەرلەمان خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، هەروەها سەرۆك وەزیران دەتوانێت داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت بكات، بەڵام ناتوانێت بڕیاری لێبدات.

وەك ئەو سەرچاوەیە باسیكرد، هۆكارێكی دیكەش بۆ بەڕێوە نەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەوەیە تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق چوار ساڵە و كەمتر لە دوو ساڵیشی ماوە، بۆیە رەنگە هەڵبژاردنی پێشوەختە هەر نەكرێت، ئاماژەی بەوەشكرد، یاسای پێشتر بۆ كەمینەكانیش باشترە، چونكە هەمیشە بازنەی گەورە لەبازنەی بچووك باشترە.

رۆژی 1ی ئاب، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوایكرد رۆژی 6ی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەخت لەعێراق ئەنجام بدرێت.


PM:01:23:05/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 3188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو