ئاگر لە كەمپێكی ئاوارەكانی شنگال كەوتەوە و سێ خێمە سوتان


وێستگەنیوز، رەڤەند گوھەرزی

ئاگر لە كەمپی كەبەرتووی ئاوارەكانی شنگال لە دھۆك كەوتەوە بەوھۆیەوە سێ خێمە بە تەواوی سوتان.

باسل بەرەكات، موختاری كەمپەكە بە وێستگەنیوزی راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە كەمپی كەبەرتووی ئاوارەكانی شنگال لە سنوری قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دھۆك كەوتەوە و بەهۆیەوە سێ خێمەی ئاوارەكان بە تەواوی سوتان و زیانێكی زۆری مادیان پێگەیشت.

لە بارەی ھۆكاری دروستبوونی ئەو رووداوە، باسل ئاماژە بەوەشكرد: "ئەو رووداوە بەهۆی شورتی كارەبا بووە، لەو كاتە ھیچ كەسێك لەناو خێمەكاندا نەبوو لەبەر ئەوەی زیانی گیانی نەبوو".


PM:12:30:05/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 1476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت