به‌ڤیدیۆ..نه‌سروڵا به‌نیاز بوو ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی به‌یروت له ئیسرائیل بكات
وێستگه نیوزـ
ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان پێش ڕوودانی تەقینەوە بەهێزەکەی دوێنێیی بەیروتی پایتەختی لوبنان، باسی له ئه‌نجامدانی تەقینەوەیەکی هاوشێوە لە ئیسرائیل کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرته‌یه‌گی ڤیدیۆیی له ئه‌رشیفی حه‌سه‌ن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان دانراوه‌ته‌وه كه تیایدا دەڵێت، "بۆمبی ئەتۆمی، مەبەستم ئه‌گه‌ر لەلایەن حزبوڵاوە موشه‌ك ئاراسته‌ی سەر کۆگاکانی ئامۆنیا لە بەندەری حەیفا لە ئیسرائیل بكرێت، دەبێتەهۆی ڕوودانی تەقینەوەیەک کە كاریگه‌رییه‌كه‌ی هێنده‌ی بۆمبی ئەتۆمییە".
نه‌سروڵا له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ڵێت "ئەو موشەکانە ئەگەر لەو ناوچەیە بکەونە خوارەوە کە ژمارەی دانیشتوانەکەی 800 هەزار کەسە، دەبێتە هۆی کوژرانی دەیان هەزار کەس. "
ئەو سیناریۆیەی نه‌سروڵا باسی كردوه كتومت هاوشێوەی ئەو تەقینەوەیەیە کە دوێ،ێ لە بەیروت ڕوویدا، کاتێک کۆگایەکی پڕ لە نیتراتی ئامۆنیا تەقییەوە و به‌هۆیه‌وه زیاترله چوار هه‌زار كه‌س كوژران و برینداربوون.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی ئاماژەی بۆ تەقینەوە گەورەکەی دوێنێی شاری بەیروت کرد و وتی، "ئەمریکا ئامادەیە دوای ئەو تەقینەوەیەی شاری بەیروت، یارمەتی لوبنان بدات... بەڕاستی تەقینەوەکە وەک هێرشێکی ترسناک وابوو".
تره‌مپ وتیشی كه چاوی بە هەندێک جەنەراڵی سوپای وڵاته‌كه‌ی کەوتووە و ئه‌وان پێیان وایە "تەقینەوەکان نائاسایی بووە و بە بۆمبێک یان بە شتێکی دیکە ڕوویداوە".
سه‌رله ئێواره‌ی دوێنێ سێشەممە 4ی ئابی 2020 لە بەیروتی پایتەختی لوبنان دوو تەقینەوەی بەهێز روویاندا، بەهۆیانەوە، جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی زۆریی ماددی کەوتەوە، وەزارەتی تەندروستیی لوبنانیش له دوایین ئاماردا ئاشكرایكردوه كه زیاتر لە چوار هەزار کەس برینداربوون و زیاتر لە 100ی دیكه‌ش گیانیان لەدەستداوە.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی لوبنان باسیان له‌وه كردوه كه دوو هه‌زار و 700 تۆن له مادده‌ی "نیتراتی ئامۆنیۆم" له كۆگایه‌كدا ته‌قییوه‌ته‌وه، دەشڵێن کە تەقینەوەکە لەکاتی له‌حیمكردنی ده‌ره‌چه‌یه‌كی بچوك لە شوێنی هەڵگرتنی ئەو تەقەمەنییانە روویداوە و کاری لەحیمکردنەکە بۆ ئەوە بووە لەو دەرەچە بچوکەوە ماددە تەقێنەرەکە دزە نەکات یان دەستی بۆ نەبرێت.
له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه حەسەن دیاب، سەرۆک وەزیرانی لوبنان ئه‌مڕۆ چوارشەممە 5ی ئابی 2020ی کردە رۆژی ماتەمینیی نیشتمانی لەو وڵاتەكه‌یدا و شاری به‌یروتی وه‌ك شارێكی لێقه‌وماو و كاره‌ساتبار هه‌ژمار كرد.
هاوكات میشێل عۆن، سەرۆک کۆماری لوبنان داوای‌کرد کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی باڵای بەرگری بەڕێوەبچێت و رێنماییشی دایە سەرجەم هێزە چەکدارەکان کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی لێکەوتەکانی ئەو تەقینەوە گەورەیە و هێزەکانیان لە گەڕەکە وێرانبووەکان بگەڕێن بۆ تووندوتۆڵکردنی ئاسایش.
سەرۆک كۆماری لوبنان داوای‌کرد فریاگوزاریی بەپەلە پێشکەشی برینداران بکرێت و شوێن بۆ ئەو خێزانانەن دابین بکرێت، کە بەهۆی ئەو تەقینەوانە زیانیان پێگەیشتووه.
AM:10:49:05/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 7232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت