لە چیای خامتیر له‌ زاخۆ شەر دەستیپێکرد


وێستگە نیوز- رەڤەند گوھەرزی

ئێوارەی ئەمڕۆ شەر لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە چیای خامتیر سەر بە ناحیەی دەرکار لە سنوری قەزای زاخۆ دەستیپێکرد تا ئێستا بەردەوامە .

سەرچاوەیەك لە ناحیەی دەرکار بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند:" ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگی تەقەمان بیست لە چیای خامتیر دواتر دەنگی چەکی قۆرس بەرزبوویەوە ".

وتیشی:" بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێرە لە نزیك گوندی شەرانش و ھاوینەھەواری شەرانش شەر و پێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پاریتی کرێکارانی کوردستان بەردەوامە".

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەشکرد:" تۆبخانەکانی سوپای تورکیا دەوروبەری چیای خامتیر بە سەختی تۆبارانکرد و ئێستا بە فڕۆکەی ھەلیکوبتەر نزیک ھاوینەھەواری شەرانش بۆردومان دەکەن ".

بەوتەی سەرچاوەکە، ئاگر چیای خامتیرگرتووتەوە و بە چاودەبێنرێت شەر و پێکدادان بەردەوامە .


PM:09:38:04/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 6708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت