واده‌ی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئاشكرابوو


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ رێككەوتنی كۆتایی سەردانی شاری بەغدا بكەن بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عیراق.


بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز، سەردانی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو، بەڵام هەردوولا لە رێككەوتن نزیككبوونەتەوە، بەغدا ئامادەیە مانگانە 300 ملیار دینار بۆ كوردستان رەوانە بكات، لەبەرامبەریشدا نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەكان لە هەرێم وەردەگرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لەم مانگەدا بەغدا بڕی 300 ملیار دینارەكە رەوانە دەكات و ئەم رێككەوتنەش یان هەتا كۆتایی ئەمساڵا دەبێت یان تا كاتی هەڵبژاردنی پێشوەختە كە بڕیارە 6ی حوزەیرانی 2021 لە عیراق بەڕێوە بچێت.

هــ. ر


PM:06:33:04/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 7240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو