سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق: دەنگۆی هەوڵی تیرۆرکردنم راست نیە


وێستگەنیوز-

سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، دەنگۆی بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی بوونی هەوڵێک بۆ تیرۆرکردنی، دورە لە راستییەوە و ئەو لە هیچ هەوڵێکی لەو شێوەیەدا بە ئامانج نەگیراوە.

فەریق ئەول روکن عەبدولوەهاب ساعدی، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە تۆڕی هەواڵی عێراق دەقەکەی بڵاوکردوەتەوە باسی لەوەکردوە، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری رەتیدەکاتەوە لە هیچ هەوڵێکی تیرۆرکردندا بە ئامانج گیرابێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی رابردوو بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە تویتەر و فەیسبوک بڵاویانکردەوە، عەبدولوەهاب ساعدی لە بەغدا روبەروی هەوڵێکی تیرۆرکردن بووەتەوە و لەو هەوڵەدا رزگاری بووە.


AM:11:32:04/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 4212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت