بەرپرسێکی دیاری شاری هەولێر توشی کۆرۆنا بوو


وێستگەنیوز-

راگەیاندنی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، د. عەلی ڕەشید خۆشناو سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە.

راگەیاندنی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، د. عەلی ڕەشید خۆشناو سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و ئومێدەوارن بەزووترین کات لەم نەخۆشیە ڕزگاریان بێت و بگەڕێنەوە بەتەندروستیەکی باش بۆناو خانەوادەکەی و کارەکەی.


ئەوەش هاتوە، هیوایی زوو چاک بوونەوە بۆگشت ئەم هاوڵاتیانە دەخوازن کە هەڵگری ئەم ڤایرۆسەن و داواکارن هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکانبن .


AM:10:25:04/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 4768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت