وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی کۆبونەوە لەگەڵ پەکەکە رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-
وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن کاربەدەستانی ئەمریکا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە نزیک قەندیل کۆبوونەتەوە و ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی نیە.

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندوە، دەنگۆی کۆبوونەوەی شاندێکی ئەمریکا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە قەندیل "پڕوپاگەندەیە و هیچ ڕاستی بۆ نیە، کۆبوونەوەی لەم جۆرە ڕووی نەداوە."

لەلایەکی دیکەشەە سەرچاوەیەکی سەربازی ئەمریکا بە ماڵپەڕەکەی راگەیاندوە، "هیچ کۆبوونەوەیەک نەکراوە. چیرۆکێکی تەواو درۆیە."

پـێشتر لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە باس لەوە دەکرا شاندێکی ئەمریکا بە چەند ئۆتۆمبیلێک کە فڕۆکەی جەنگی پارێزگاری لێکردون بەرەو نزیک قەندیل ڕۆیشتوون و لەوێ لەگەڵ ئەندامانی پەکەکە کۆبوونەتەوە.

هەروەها هیچ کاربەدەستێکی هەرێمی کوردستان یان بەرپـرسێکی پەکەکە ئەو هەواڵەی پـشتڕاست نەکردوەتەوە.


AM:09:15:04/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 4048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت