ئه‌و مێردمنداڵه‌ی چاوی به مسته‌فا كازمی كه‌وت كێ بوو
وێستگه نیوزـ
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وا بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌و مێردمنداڵه‌ی مسته‌فا كازمی چاوی پێكه‌وتوه، برای مێردمنداڵه ئه‌شكه‌نجه دراوه‌كه بووه كه پۆلیسی سه‌پاندنی یاسا سوكایه‌تیی پێكردبوو.
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا رۆژنامه‌نوسێك ده‌ڵێت وه‌زاره‌تی ناوخۆ برای مێردمنداڵه‌كه‌ی به‌ناوی حامد سه‌عید له بری محه‌مه‌د (مێردمنداڵه ئه‌شكه‌نجه دراوه سوكایه‌تی پێكراوه‌كه) به مۆبایل وێنه‌گرتوه و وتویانه بڵێ كه " من ئه‌و كه‌سه‌م كه هێزه‌كانی پاراستنی یاسا سزا و ئه‌شكه‌نجه‌یان دام، به‌ڵام دان به‌وه‌دا بنێ كه له‌سه‌ر كاری دزیكردن بووه".
دوای ئه‌و ده‌نگۆیانه، كه‌ناڵی عێراقییه‌ی نیمچه فه‌رمی، چركه ساتی ئازادكردنی مێردمنداڵهكهیان بڵاوكرده‌وه و له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا مامی مێردمنداڵه‌كه ده‌ڵێت "ئه‌مه ناوی حامد سه‌عید عه‌بد-ه و نازناوی محه‌مه‌ده و هیچ لێكچوو و هیچ برایه‌كی دیكه‌ی نییه و هه‌ر ئه‌میشه كه له گرته ڤیدیۆییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه".
PM:09:05:03/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 5516
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت