له روداوێكی هاتوچۆدا شه‌ش فه‌رمانبه‌ری په‌روه‌رده گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
له ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه پارێزگای جوله‌مێرگ له باكوری كوردستان شه‌ش فه‌رمانبه‌ری په‌روه‌رده گیانیان له‌ده‌ستدا.
پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌ممه 3ی ئابی 2020، لە شاری گەڤەر-ی سەربە پارێزگای جولەمێرگ له باکوری کوردستان روداوێكی هاتوچۆ رویدا و به‌هۆیه‌وه شه‌ش فه‌رمانبه‌ری په‌روه‌رده گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان ژمارەیەك فەرمانبەری پەروەردەی شاره‌كه چوونه‌ته گەشتێك، به‌ڵام له‌رێگا تووشی روداوێکی هاتۆچۆ بوون ئۆتۆمبیلەکەیان لە بەرزایەک كه‌وتوه‌ته خوارەوە کە 3200 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە.
له روداوه‌كه‌دا و به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌ش له فه‌رمانبه‌ره‌كانی په‌روه‌رده گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:04:36:03/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 11592
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت