نێچیرڤان بارزانی: ئێزدییه‌كان خوێنیان لێ ده‌چۆڕێت و شه‌نگالیش كراوه‌ته مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی نایاسایی
وێستگه نیوزـ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند برینی خوشك و برایانی ئێزدیمان خوێنی لێ ده‌چۆڕێت و به هه‌زارانیان له كه‌مپه‌كانی ئاواره‌ییدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، شه‌نگالیش كراوه‌ته مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی نایاسایی كه بێباكانه له‌سه‌ر برین و خه‌می ئێزدییان خه‌ریكی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ی سیاسیانن.
له یادی شەش ساڵ تێپه‌ڕبوون بەسەر کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی لە شنگال لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی داعش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ی ئابی 2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە، وتی: "له كاتێكدا ئه‌م یاده به‌ئازاره ده‌كه‌ینه‌وه، به‌داخه‌وه هێشتا برینی خوشك و برایانی ئێزدیمان خوێنی لێ ده‌چۆڕێت، شنگالیش كراوه‌ته مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی نایاسایی كه بێباكانه له‌سه‌ر برین و خه‌می ئێزدییان خه‌ریكی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ی سیاسیانن".
وتیشی: له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری و گێڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و كردنی به پارێزگا به‌رده‌وام ده‌بێت. وەک لە پەیامەکەدا هاتووە "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و ئیداره‌ی پارێزگای موسڵ هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش كارده‌كات تاوەکو به هاوكاریی یوئێن و یوونیتاد ئه‌و تاوانه به جینۆساید ده‌ناسرێت و تاوانكاران ده‌درێنه دادگا و قوربانییان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه".
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ یادی كاره‌ساتی شه‌نگال
ئه‌مڕۆ به ئازارێكی قووڵه‌وه یادی شه‌ش ساڵه‌ی جینۆسایدی ئێزدییان و كاره‌ساتی شه‌نگال ده‌كه‌ینه‌وه. به ڕێز و شكۆوه هه‌موو ئه‌و خوشك و برا ئێزدییانه‌مان به‌بیر ده‌هێنینه‌وه كه بوونه قوربانیی تاوانكارییه‌كی بێهاوتای تیرۆرستانی داعش. هیچ كه‌سێك بڕوای نه‌ده‌كرد له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا مرۆڤایه‌تی جارێكی دی مه‌رگه‌ساتێكی وا ده‌بینێته‌وه كه هه‌موو جیهان شۆك ده‌كات. سڵاو و دروود بۆ گیانی پاكی قوربانیانی كاره‌ساتی شه‌نگال و ته‌واوی خوشك برایانی ئێزدی.
له كاتێكدا ئه‌م یاده به‌ئازاره ده‌كه‌ینه‌وه، به‌داخه‌وه هێشتا برینی خوشك و برایانی ئێزدیمان خوێنی لێ ده‌چۆڕیت و به هه‌زارانیان له كه‌مپه‌كانی ئاواره‌ییدا ده‌گوزه‌رێنن. شه‌نگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێزدییان هێشتا ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه و زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و گێڕانه‌وه‌ی ژیانیان تێدا نییه. شه‌نگال كراوه‌ته مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی نایاسایی كه بێباكانه له‌سه‌ر برین و خه‌می ئێزدییان خه‌ریكی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ی سیاسیانن.
له‌م یاده‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری و گێڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال و كردنی به پارێزگا به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق و ئیداره‌ی پارێزگای مووسڵ هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش كار ده‌كات تا به هاوكاریی یووئێن و یوونیتاد ئه‌و تاوانه به جینۆساید ده‌ناسرێت و تاوانكاران ده‌درێنه دادگا و قوربانییان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
خوشك و برایانی ئێزدی به هه‌زاران ساڵ له‌سه‌ر زێدی خۆیان بڕوا و ئایینی خۆیان پاراستووه و هه‌میشه هۆكارێكی گرنگ و كارای كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی بوون و بۆ هه‌میشه هه‌روا ده‌مێننه‌وه. له‌م یاده‌دا جه‌خت له قووڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و كولتووره ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌موو پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌یییه‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه كوردستان به لانكه‌ی ئارام و پارێزراوی هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیش بۆ كه‌سوكاری ڕفێنراوان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه له گه‌ڕان و ڕزگاركردنیان و هه‌وڵدان بۆ زانینی چاره‌نووسیان به‌رده‌وام ده‌بین.
سڵاو له گیانی پاكی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی به سه‌رپه‌رشتیی ڕاسته‌وخۆی جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، شه‌نگالیان ڕزگار كرد و له‌وپێناوه‌دا گیانیان به‌خشی. سوپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه هاوكارییان پێشكه‌ش به ئێزدییان كرد. خوشك و برایانی ئێزدی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه بۆ دابینكردنی دادپه‌روه‌ری و داهاتوویه‌كی باشتر هه‌میشه له‌گه‌ڵیاندا ده‌بین.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
3/8/2020
AM:11:16:03/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت