بلاسخارت داوا له‌ هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات هاوكاریی ئێزدییه‌كان بكه‌ن


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ یادی شه‌ش ساڵه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی كوردانی ئێزیدی دا، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عیراق داوای له‌ هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا كرد، هاوكاریی كوردانی ئێزدی بكه‌ن و ده‌ڵێت "تاكەی دەبێت ئێزیدییەكان باج بدەن؟"

جینین بلاسخارت، نوێنه‌ری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان عیراق لە یادی شەش ساڵەی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ستایشی خۆڕاگریی ئێزیدییەكانی كرد لە پاراستنی كلتور و خاكی خۆیان و وتی " سەرەڕای بەربەستە سەختەكان سوربوون لەسەر مافەكانی خۆیان. لەو پێناوەشدا داوا لە بەغدا و هەولێر دەكەن هەرچی زووە بگەنە ڕێككەوتن بۆ ڕەخساندنی كەشێكی لەبار و ئارام، تا ئێزیدییەكان بتوانن سەرلەنوێ لە ناوچەكانیان ژیانیان بنیات بنێنەوە."

بلاسخارت خۆشحاڵیی خۆشی ده‌ربڕیوه‌ به‌وه‌ی ئێزدییه‌كان بڕیاریان داوه‌ به‌دوای ئازادی و دادپەروەری بۆ كۆمەڵگاكەیان بگه‌ڕێن و ده‌ڵێت "هەرچەندە ژان و ئازارەكانیان كۆتایی نەهاتووە و ئازاری شنگالیش بەهۆی نەبوونی سەقامگیریی و خزمەتی پێویست و ئیدارەیەكی یەكگرتووەوە درێژەی هەیە، بۆیە دەپرسن تاكەی دەبێت ئێزیدییەكان باج بدەن؟"

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق دەڵێت "لەگەڵ ئەوەی سەرلەنوێ‌ داوا لە هەردوو حكومەتی بەغدا و هەولێر دەكەن پەلەبكەن لە چارەسەركردنی ئەم بارودۆخە و گەیشتن بە ڕێكکەوتن، بەباشی دەزانن چارەسەرێكی دوورمەودا بدۆزرێتەوە بۆ سەقامگیریی و دابینكردنی ئارامی بۆ ئەو ناوچانە، چونكە هەموان قەرزاری قوربانیدانی ئێزیدییەكانیین و هەستی هاوبەشی مرۆڤایەتی لەو ڕووەوە كۆمان دەكاتەوە."


AM:11:09:03/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو