دوای نزیكەی نۆ مانگ كۆڕی شانۆی با، شانۆ دەگەڕێنێتەوە سلێمانی


وێستگە نیوز-

كۆڕی شانۆی با، بە بەرهەمێكی نوێ دێنەوە سەر شانۆ ئەویش دەقێكی ریالیزمییە كە لەلایەن (پاولۆ جینۆڤێسی)یەوە نوسراوە و بڕیارە لەم مانگەدا دەستی بەنمایش بكەن.

ڕوبار خالید، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پڕۆژەكە بەوێستگە نیوزی راگەیاند، دەقی شانۆییەكە دەقێكی ڕیالیزمییە و باس لەكۆمەڵێك هاوڕێ دەكات كە ماوەی 25 ساڵە هاوڕێی یەكن و شەوێك لە كۆبوونەوەیەكیاندا بڕیار دەدەن یارییەكی مەترسیدار بكەن.

ناوبراو روونیكردەوە، دەقی شانۆییەكە لەلایەن (پاولۆ جینۆڤێسی)یەوە نوسراوە، یٔامادەكردن و دەرهێنانی (ڕێژەن جەمال)ە و بەبەشداری هەریەك لەم یٔەكتەرانە (كاردۆ عەزیز، زمناكۆ كەریم، سوزان باباعەلی، یٔاكام تاهیر، یٔاكۆ عەزیز، نوا غەفار و ڕاژان ڕزگار)ە.

بەوتەی روبار، ماوەی سێ مانگە پڕۆڤەكردن لەو پڕۆژە نوێیەدا دەستیپێكردووە، یٔەگەر دۆخی تەندروستیی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی نەبێتە ڕێگر، یٔەوا لەم مانگەدا بەڕەچاوكردنی ڕێكارە خۆپارێزییەكان نمایش دەكەن، بەوەش نمایشە نوێیەكەی كۆڕی شانۆی با دەبێتە یەكەم نمایشی دوای كۆرۆنا و وەستانی كارە ھونەرییەكان لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا.



PM:11:35:02/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 1920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو