دانیشتوانێكی گەڕەكێكی سلێمانی بۆ ماوەی پێنج كاتژمێر بێ كارەبا دەبن
وێستگە نیوز-.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە، رۆژی سێشەممە دانیشتوانی بەشێكی گەڕەكی رزگاری بۆ پێنج كاتژمێر كارەبایان نابێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی ( رزگاری) پشت نەخۆشخانەی (ئینتەرناشناڵ) فیدەری (55 مساعد) دەكات رۆژی سێشەممە 4ی ئاب پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت، بۆیە پێنج كاتژمێر لە (7ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان.
هەروەها دەڵێت، ئاگاداریشیان دەكەینەوە كە بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.
PM:03:58:02/08/2020
ئهم بابهته 5676
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت