تەندروستی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 277 توشبوی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراوە و 10 توشبوش گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی توشبوانی پەتاکەش گەیشتە 14 هەزار و 134 کەس.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 277 توشبوی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراوە کە بەم شێوەیە بوە، هەولێر 202 کەس، سلێمانی 23 کەس، گەرمیان 3 کەس و لە دهۆکیش 49 توشبووی نوێ تۆمارکراوە.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 94 توشبوی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە بە گوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بوە، هەولێر 82 کەس، گەرمیان 2 کەس، هەڵەبجە 5 کەس و لە دهۆکیش 5 کەس چاکبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، لە دوێنێوە 10 کەسی بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە بەم شێوەیە بوە، ( سلێمانی  1)، (هەولێر 7 کەس)، (گەرمیان 2 کەس).

تائێستا لە هەرێمی کوردستان 14 هەزار و 134 کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 9 هەزار و 177 کەس چاکبوونەتەوە و 551 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


PM:09:10:01/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 3888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت