كازمی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی له‌ عیراق راگه‌یاند

‌کازمی

وێستگه‌ نیوز ـ
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، رۆژی شەشی حوزەیرانی 2021ی وەک وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عیراق دیاری کرد.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عيراق لە وتارێکدا رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عيراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە 6ی حوزەیرانی 2021 ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عيراق بەڕێوەدەچێت و ئامانجی حکومەتەکەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازادە.

دەشڵێت، گرنگترین ئامانجی حکومەتەکەی ئامادەکاری و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد و پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەتێکە لەسەر خواستی میللەت.

راشیگەیاند، هەڵمەتی کۆنترۆڵکردنەوەی دەروازە سنورییەکان بەمەبەستی گەڕانەوەی شکۆی دەوڵەت بوو.

کازمی ئاماژەی بەوەشکرد، بەمەستی رزگارکردنی وڵات لە داڕوخان زنجیرەیەک گۆڕانکاریی کردووە شکۆی بۆ وڵات گەڕاندووەتەوە و رێگەنادەن عيراق بکرێتە گۆڕەپانی ململانێی نێوەدەوڵەتی.

دوێنێ، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عيراق، رایگەیاند، حکومەت سورە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت و ئامادەن بۆ دابینکردنی پێداویستی و خەرجییەکانی هەڵبژاردنەکە.



PM:09:48:31/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت