سبه‌ینێ پاره‌ی ئه‌م توێژه دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
په‌روه‌رده‌ی قه‌زای پشده‌ر رایگه‌یاند، سبه‌ینێ سێشه‌ممه پاره‌ی وانه‌بێژی بۆ مانگی ئازاری ئه‌مساڵ دابه‌ش ده‌كه‌ن.
له ئاگادارییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زای پشده‌ردا هاتووه: ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگــــــاو باخچەکانی منداڵانی سنوری بەڕێوەبەریەتیان دەکەنەوە، کە سبەینێ سێشەممە 28ی ته‌مموزی 2020، کاتژمێر 10ی به‌یانی سەردانی پەروەردەکەیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی مـــــانگی ئازاری ئه‌مساڵ به‌شێوه‌ی نه‌قدی.
به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆ پارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا له مانگی ئازاری ئه‌مساڵه‌وه ده‌وامی خوێندنگه‌كان راگیرا و مامۆستایانی وانه‌بێژ ئه‌و رۆژانه‌یان بۆ هه‌ژمار كراوه كه پشووی فه‌رمی نه‌بوون له مانگی ئازاردا.
PM:02:10:27/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 6552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت