كاهینێكی زه‌رده‌شتییه‌كان له ئێران كوژرا
ئارش خوسره‌وی
وێستگه نیوزـ
له‌كاتی سه‌ردانكردنی بۆ شاری كرمان له ئێران، ته‌رمی كاهینێكی زه‌رده‌شتییه‌كان كه دانیشتوی ئه‌مریكایه، له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه دۆزرانه‌وه.
سایتی روسیا توده‌ی بڵاویكرده‌وه كه ئارش خوسره‌وی، كاهینی زه‌رده‌شتییه‌كانی ئێران و دانیشتوی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی ماهان-ی شاری كرمان له ناوه‌ڕاستی ئێران دۆزراوه‌ته‌وه و له نزیك ته‌رمی ئه‌و كاهینه‌شدا، ته‌رمی دوو كه‌سی دیكه‌ش دۆزراونه‌ته‌وه كه سه‌ربه زه‌رده‌شتییه‌كان نییه.
خودادا سالاری، داواكاری گشتیی كرمان به ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندوه كه له نزیك ئۆتۆمبیلی یه‌كێك له كوژراوه‌كان، 10 هه‌زار دۆلار دۆزراوه‌ته‌وه و رایگه‌یاند كه له‌وانه‌یه كێشه‌ی كوشتنه‌كه په‌یوه‌ندیی به كێشه‌ی دارایی و پاره‌وه هه‌بێت.
ئارش خوسره‌وی ماوه‌ی 10 ساڵه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا له ولایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا ده‌ژی و ساڵی رابردوو بۆ ئاماده‌بون له پرسه‌ی به‌خاكسپاردنی باوكی‌دا، سه‌ردانی ئێرانی كردوه‌ته‌وه.
دوای به‌ڕێكردنی مه‌راسیمی كۆچی دوایی باوكی، كاهینه زه‌رده‌شتییه‌كه له ئێران ماوه‌ته‌وه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی میرات و موڵك و ماڵ، له رۆژی 22ی ئه‌م مانگه خوسره‌ی له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه‌دا دیار نه‌مان تا ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دوو كه‌سه‌كه‌دا دۆزرایه‌وه.
PM:11:53:26/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت